وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیامێكی ئاراستەی یەحیا سنوار سەرۆكی تازەهەڵبژێردراوی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی كرد.
عەلی باقری وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامەكەدا دەڵێت "هەڵبژاردنتان گوزارشت لە سەركەوتنی بزووتنەوەی حەماس و گەلی فەڵەستین لە غەززە دەكات، لە هەمانكاتیشدا شكست و هەرەسی سیاسەتی تیرۆركردن دەگەیەنێت كە ئیسرائیل پەیڕەوی دەكات".
رۆژی سێشەممەی رابردوو، بزووتنەوەی حەماس بەفەرمی یەحیا سنواری وەك شوێنگرەوەی ئیسماعیل هەنییە و سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەكەی دیاری كرد.
ئەمە لەكاتێكدایە كە رۆژی 31ی تەمووزی رابردوو، دوای چەند كاتژمێرێك لە بەشداریكردنی ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی سەرۆك كۆماری ئێران مەسعوود پزیشكیان، لە رێگەی هێرشێكەوە لە تارانی پایتەختی ئێران ئیسماعیل هەنییە كرایە ئامانج و لەگەڵ پاسەوانێكی تایبەتی كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.