میسڕ هێڵی فڕۆكه‌وانی وڵاته‌كه‌ی ئاگاداركرده‌وه، به‌ئاسمانی ئێران‌دا تێنه‌په‌ڕن. وەزارەتی فڕۆکەوانی مەدەنی میسر لە ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، پشتڕاستی کردەوە کە یاداشتێکی بۆ سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکانی میسری ناردووە بۆ ئەوەی لە ئاسمانی ئێران دووربكه‌ونه‌وه، بەهۆی مەشق و ڕاهێنانە سەربازییەکانی ئه‌و وڵاته.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوه، بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتی سەرنشینانی فڕۆکە میسرییەکان و جێبەجێکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لەو بارەوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی میسر ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکانی میسری دەرکردووە کە له ماوه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژه‌دا، بەسەر ئاسمانی ئێران‌دا تێنەپەڕن.
پێشتریش چه‌ند هێڵێكی ئاسمانی میسڕ ڕایانگه‌یاندبوو، فڕینی فڕۆكه‌كانیان به ئاسمانی ئێران و لوبنان ڕاده‌گرن و گه‌شته‌كانیشیان بۆ ئیسرائیل هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ ئیسرائیل له دوای كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس له تارانی پایته‌خت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.