دوای خنكانی گەنجێك لە ئاوی رووباری شین لە شارەدێی شیلادزێ، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە كەسێكی دیكەش لە زاخۆ هەر لەنێو رووبار خنكا.
پۆلیسی زاخۆ بڵاوی كردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵ بەناوی (ی. ح. ح) لەنێو ئاوی رووباری خابوور خنكا.
بڵاویشی كردەوە: تەرمی گەنجەكە لەنێو ئاو لە نزیك پردی شەهاب لە سەنتەری شاری زاخۆ لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانی دەرهێنرا و رەوانەی پزیشكی دادی زاخۆ كرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهەمانشێوە گەنجێكی دانیشتووی هەولێر كە بۆ گەشتیاری چووبووە شوێنی گەشتیاری رووباری شین لە شارەدێی شیلادزێ، لەنێو ئاو خنكا.
ئەمە لەكاتێكدایە كە تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی راگەیەنراو و بڵاوكردنەوەی رێنماییەوە، بەردەوام داوای لە هاووڵاتییان كردووە لە كاتی ئەنجامدانی گەشتدا لە ئاو و رووبارەكان نزیك نەبنەوە بەهۆی مەترسی خنكان و رووداوی نەخوازراو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.