دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا لەنێو ئاوی رووباری شین لە شارەدێی شیلادزێ خنكا.
گەنجەكە لەگەڵ برایەكی و چەند هاوڕێیەكی بە مەبەستی گەشتكردن چووبوونە ناوچەی گەشتیاری ئاوی رووباری شین لە شارەدێی شیلادزێ.
گەنجەكە كە خەڵكی كۆیەیە و دانیشتووی شاری هەولێرە، لەكاتی ئەنجامدانی مەلەدا خنكاوە، هەروەها براكەشی كە هەولی رزگاركردنی داوە، ئەویش لەلایەن هاووڵاتییانەوە لە مردن رزگاركراوە و لەنێو ئاو دەرهێنراوە.
شیلادزێ / بەشار عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.