ئەمڕۆ چوارشەممە بەفەرمی بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵگرتنی باج لەسەر بەشێك لە شوێنەكان وەك چیشتخانە و هۆتێل و نەخۆشخانە تایبەتەكان و سەموونخانە و نانەواخانە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە واژووی ئاوات شێخ جەناب، ئەمڕۆ چوارشەممە رێنمایی هەڵگرتنی باجی لەسەر بەشێك لە شوێنەكانی دەركرد.
بەگوێرەی رێنماییەكە باج لەسەر چیشتخانە و هۆتێل و نەخۆشخانە تایبەتەكان و سەموونخانە و نانەواخانەكان هەڵگیرا.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە فەرمانەكە لە رێكەوتی دەرچوونی بڕیارەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت.
ئەمەی خوارەوە وێنەی نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە لەبارەی هەڵگرتنی باج:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.