وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشكردنی هاوكارییەكانی مانگی 7ی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دەكرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە "لە چوارچێوەی ئەو پشتیوانییە داراییەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت، ڕۆژی پێنجشەممە 8ی ئابی 2024 دەست بەدابەشکردنی هاوکاری مانگی 7 دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش دا "ئەم برە پارەیە، لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەوە نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.