حووسییەکان لە یەمەن ڕایانگەیاند کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، دوو ھێرشی ئاسمانییان کردە سەر پارێزگای تەعز باشووری ڕۆژئاوای یەمەن.
کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە: "ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە میانی دوو ھێرشی ئاسمانییدا، دەستدرێژییان کردووەتە سەر پارێزگای تەعز".
کەناڵەکە وردەکاری زیاتری لەبارەی ئامانج و زیانی ھێرشەکان بڵاو نەکردووەتەوە.
ھەروەھا تا ئێستا ئەمریکا و بەریتانیا، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.