فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، تێکشکاندنی دوو هاژهك و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی لە یەمەن، ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان، دوو هاژهكی بالیستی و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان لە ناوچەكانی ژێرکۆنترۆڵی حووسییەکان لە یەمەن، تێکشکاندووە.
ڕاشیگەیاندووە: "ئەو هاژهك و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی حووسییەکان کە تێکشکێندراون، ھەڕەشە بوون بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا، ھاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە زنجیرەیەک ڕێوشوێنیان بۆ پاراستنی ھاتوچۆی کەشتییە بارزگانییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، گرتووەتەبەر.
تا ئێستا حووسییەکان، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.