ئەمه‌ریکا، ئیسرائیل و ئێرانی ئاگادار كرده‌وه كه په‌ره به ململانێكان نه‌ده‌ن له ناوچه‌كه‌دا. ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئیسرائیل و ئێرانی ئاگادارکردووەتەوە کە نابێت له ناوچه‌كه‌دا گرژی و ئاڵۆزییه‌كان په‌ره‌بسه‌نێت، لەکاتێکدا ناوچەکە چاوەڕێی وەڵامدانەوەی ئێرانە له دوای کوشتنی ئیسماعیل هه‌نییه، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە ئێران.
بلینکن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمه‌ریکا ئاماژەی به‌وه‌كرد، هاوبەشەکانی ئەمه‌ریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئەم پەیامەیان ڕاستەوخۆ گەیاندووە به ئێران.
هه‌ریه‌ك له ئێران و حەماس، ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به كوشتنی هه‌نییه له تاران، لەکاتێکدا ئیسرائیل تێوەگلانی خۆی لەو ئۆپەراسیۆنەدا پشتڕاست نەکردووەتەوە، هه‌روه‌ها بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری توندی دایه ئه‌و لایه‌نانه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
سەبارەت بە دانوستانەکانی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل و حەماس، بلینکن گوتی، ئەوان چوونەتە قۆناغی کۆتایی و ئەگەری هەیە بەهۆی پەرەسەندنی زیاتری شەڕ لە شوێنەکانی دیکەی ناوچەکە ئاگربه‌سته‌كه دوابخرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی، ئێمە بەردەوامین لە هه‌وڵه‌كان بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگری‌کردن لە پەرەسەندنی ململانێکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.