ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی سێ حزبی نزیك له په‌كه‌كه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كارێكی راست و ژیرانه‌یه و هه‌ر سێ حزب فاكته‌ری ناسهقامگێڕی و ئاژاوه‌گێڕی بوون.
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵاتیی ئێکس بڵاوی كرده‌وه، بڕیاری دەستەی دادوەری لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ قەدەغەکردنی سێ حزبی کوردی سەر بە پەکەکەی تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی ڕاست و ژیرانەیە، چونکە بوونەتە شانەیەکی شێرپەنجە لە جەستەی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق لەگەڵ ئەوەشدا فاکتەری ناسەقامگیریی و ئاژاوە گێڕین.
ده‌سته‌ی دادوه‌ری هەڵبژاردنەکانی سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق لەسەر داوای فەرمانگەی کاروباری حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان له چه‌ند رۆژی رابردوو بڕیاری دا سێ حزبی سه‌ر به په‌كه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و بارەگاکانیان دابخات و دەست بەسەر کەلوپەل و بارەگاکانیاندا بگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.