له یارییه‌كی دۆستانه‌دا یانه‌ی ریال مه‌درید رووبه‌رووی یانه‌ی چێلسی بوویه‌وه.
له یارییه‌كه‌دا یانه‌ی ریال مه‌درید براوه‌ی یارییه‌كه بوو به ئه‌نجانی 2 گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك.
دوو گۆڵەکەى ریاڵ مەدرید له رێگای یاریزانان لوکاس ڤاسکێز و براهیم دیاز لە خولەکەکانى 19 و 27 تۆماركران و گۆله‌كه‌ی چێڵسیش یاریزان ت مادویکى لە خولەکى 39 تۆمارى کرد.
له 14ی8ی2024، یانه‌ی ریال مه‌درید له جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا رووبه‌رووی ئه‌تلانتا ده‌بێته‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌ی دۆستانه‌دا ئه‌ی سی میلان و بارسێلۆنا رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه، یاری نێوان هه‌ردوو یانه به یه‌كسانبوون به ئه‌نجامی 2 گۆل بۆ هه‌ردوولا به كۆتاهات،
دوو گۆڵەکەى میلان لوکا یۆڤیچ و پۆلیسیچ لە خولەکەکانى 10 و 15 تۆماركران و دوو گۆله‌كه‌ی بارسێلۆناش یاریزان لیڤاندۆڤسکى لە خولەکەکانى 22 و58 تۆماركرا.
دواتر میلان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆماركرد بە لێدانى یەکلاییکەرەوە به ئه‌نجامی 4 - 3.
ڕۆژی 12ی8ی2024، بارسێلۆنا له جامی خوان گامبه‌ر رووبه‌رووی مۆناكۆی فه‌ڕه‌نسی ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.