ئێران ده‌ستیكردووه به جوڵه‌ی سه‌كۆ هاژهكیهكانی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسڕائیل. ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی ئەمه‌ریکاوە ڕایگه‌یاند، ئێران سه‌كۆ هاژهكیهكانی دەجوڵێنێت وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمه‌ریکا داوا لە تاران دەکات پەرە نەدات به هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر ئیسڕائیل، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بەڵێنی تاران بۆ وەڵامدانەوەی به‌رامبه‌ر ئیسرائیل دوای كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، لە تارانی پایته‌خت.
ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەمه‌ریکییەکان دەستیان بە چاودێریکردنی ئێران کرد لەکاتی جوڵاندنی سه‌كۆ هاژهكیهكانی و ئەنجامدانی مەشقی سەربازی، كه ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی تاران خۆی بۆ هێرشکردن لە ڕۆژانی داهاتوودا ئامادە دەکات.
هه‌روه‌ها سەرچاوەکه ئاشكرایكرد، بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا داوای پشتیوانی له وڵاتانی عەرەبی دەکەن بۆ ئەوه‌ی ڕێگری له‌و هێرشه بكه‌ن، چونكه دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.