Erbil 20°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 12:00

ئه‌مریكا: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


 ئه‌نتۆنی بلینكن له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌ هه‌ر شوێنێك بێت وه‌ڵامی هه‌موو هێرشه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌ بكرێته‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، هاوكات ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، هه‌روه‌ها داوای له‌ هه‌مو لایه‌نه‌كان كرد خۆیان له‌ په‌ره‌سه‌ندنی شەڕ به‌دوور بگرن و ململانێكان نه‌گاته‌ ئاستی شه‌ڕێكی ناوچه‌یی.


 هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ هاژه‌كێكه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگای ئه‌نبار، كه‌ بووه‌ هۆی برینداربوونی پێنج سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی، پنتاگۆن له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمه‌ریکا و یۆئاڤ گالانت وەزیری به‌رگری ئیسرائیل، لە پەیوەندییەکدا پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ كرد، بە گوێرەی پێنتاگۆن، ئۆستین پابەندبوونی ئه‌مه‌ریكای بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان و میلیشیاکانی تر دووپاتكردۆته‌وه‌.

 هه‌روه‌ها ئه‌و دوو به‌رپرسه‌، هاوڕابوون لەسەر ئەوەی هەر هێرشێکی چەکدارانی هاوپەیمانی ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە عێراق، گرژی و ئاڵۆزییه‌كی مه‌ترسیدار به‌ دوای خۆیدا دێنێت و ئێران بێ سزا نامێنێته‌وه‌. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.