ئەمشەو دووشەممە سوپای ئیسڕائیل بە هاژەك هێرشی كردە سەر بنكەیەكی سەربازی حزبوڵا لە باشووری لوبنان.
گوتەبێژی سوپای ئیسڕائیل رایگەیاند: ئەمشەو بە چەندین هاژەك هێرشمان كردە سەر بنكەی سەربازی (كەفەركلا) لە باشووری لوبنان.
راشیگەیاند: سەرەڕای هەڕەشە و ئاڵۆزییەكان، هیچ گۆڕانكارییەك لە پلانە سەربازییەكانمان نەكراوە و لە هێرشكردن بەردەوامین.
ئەمە لەكاتێكدایە كە چەند رۆژیكە جیهان پێشبینی هێرشی چاوەڕوانكراوی ئێران و گرووپ و لایەنگرانی دەكات بۆ سەر ئیسڕائیل لە تۆڵەی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی بزووتنەوەی حەماس لە تاران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.