Erbil 20°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 12:05

دوای خواردنەوەی مەشروبات.. هاوڕێیەكی خۆی فڕێ دەداتە ناو رووبارەوە

کوردستان TV
100%

رووداوێكی ناخهەژێن لە پارێزگای دیوانییە رووی دا و كەسێك دوای خواردنەوەی مەشڕوبات (كهوول)، هاوڕێیەكی خۆی فڕێ دەداتە ناو رووبار و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.

پۆلیسی پارێزگای دیوانییە بڵاوی كردەوە: هێزەكانمان توانیان تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن كە شەوی رابردوو هەڵسابوو بە خنكاندنی هاوڕێیەكی خۆی لەنێو رووبارەوە.

پۆلیسی پارێزگای دیوانییە رووداوەكەی بەمشێوەیە خستەڕوو: شەوی رابروو كەسێك هەواڵی گیانلەدەستدانی هاوڕێیەكی خۆی گەیاند بنكەیەكی پۆلیس و گوتبووی دوای خواردنەوەی مەشڕوبات كەوتۆتە نێو رووبارەوە.

ئەوەشی خستەڕوو كە دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان دەركەوت هەردوو هاوڕێكە دوای خواردنەوەی كهوول، بووەتە شەڕیان و خنكاوەكە ویستوویەتی بە ئامێری كەتەر پەلاماری هاوڕێكەی دیكەی بدات، ئەویش پاڵی پێوە ناوە و كەوتۆتنە نێو رووبارەوە و خنكاوە.

پۆلیسی پارێزگای دیوانییە ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە و رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

وێنە: ئەو تۆمەتبارەی هەڵسابوو بە كوشتنی هاوڕێكەی:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.