Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:24

فەرماندەی سوپای پاسداران: ئەگەر ئیسرائیل وەڵامێکی بەهێز ببینێت تێدەگات کە هەڵەی کردووە

کوردستان TV
100%

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، حوسێن سەلامی ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر ئیسرائیل وەڵامێکی بەهێز ببینێت، ئەوا لە هەڵەی خۆی تێدەگات.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی تەنسیم، سەلامی لە تارانی پایتەخت بەبۆنەی "ڕۆژی ڕۆژنامەنووسان" گوتارێکی پێشکەش کردووە و، تیایدا باسی لە كوژرانی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، ئیسماعیل هەنییە کردووە.

سەلامی باسی لەوە کرد کە ئیسرائیل بەهۆی هەوڵە تیرۆریستییەکانی لە ناوچەکە چاڵی بۆ خۆی هەڵکەندووە و گوتی: "ئەگەر ئیسرائیل وەڵامێکی بەهێز لە بارەی ئەو کردە تیرۆریستییەی کردیە سەر هەنییە ببینێت، ئەو کات تێدەگات کە هەڵەی کردووە".

لەلایەکی دیکەوە، پەرلەمانتاری بۆکان، محەمەد قاسم عوسمانی لە گوتارێکیدا لە پەرلەمانی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە وەڵامی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل توند بێت.

پەرلەمانتارە ئێرانییەکە ڕایگەیاند: "بە کوشتنی کەمتر لە ناتانیاهو ڕازی نابین".

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، ئیسماعیل هەنییە ڕۆژی 31ی تەمووز لە تارانی پایتەختی ئێران كوژرا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.