Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:21

بلینکن بۆ وەزیرانی دەرەوەی G7: ڕەنگە ئێران لە ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێردا هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل

کوردستان TV
100%


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن لە پەیوەنديی تەلەفۆنییدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی G7، ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕەنگە ئێران و حزبوڵڵا لە ماوەی ٢٤ بۆ 48 کاتژمێردا هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل.

بەپێی گوتەی سێ کەسی خاوەن زانیاری لە بارەی پەیوەنديیە تەلەفۆنییەکان کە قسەیان بۆ ماڵپەڕی Axios کردووە کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، بلینکن ئاماژەی بەوە کردووە لەو باوەڕەدایە ئەمریکا بەرپەرچی ئێران و حزبوڵڵا بداتەوە.

بلینکن بە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی G7ی ڕايگەیاندووە کە دیار نییە ئێران چۆن وەڵامێکی دەبێت و تەواو نازانن کاتی هێرشەکە کەیە، بەڵام پێشبینی دەکەن لە ماوەی 24 بۆ ٤٨ کاتژمێردا دەستپێبکات.

بلینکن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا بە سنووردارکردنی هێرشەکانی ئێران و حزبوڵڵا هێندەی بتوانێت، پاشان سنووردارکردنی کاردانەوەی ئیسرائیل، لە هەوڵدایە بۆ بەرگرتن لە هەڵکشانی گرژییەکان.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بلینکن، داوای لە وەزیرانی دەرەوەی ولاتانی G7 کردووە گوشاری دیپلۆماسیی بکەنە سەر ئێران و حزبوڵڵا و ئیسرائیل بۆئەوەی دان بەخۆیاندا بگرن، ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە زیادکردنی ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بەمەبەستی بەرگرییە.

سەرچاوەیەکی بەشدار لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسی لەوە کرد کاتێک بلینکن زانیاری بە وەزیرەکان داوە لە بارەی دوایین کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە دیلەکان لە غەززە و ڕێککەوتنی ئاگربەست، بێئومێد دیار بووە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بلینکن بەمەبەستی بەپەلە پێویستی تاوتوێ کردنی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی G7 قسەی کردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.