عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی گۆڕینی ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێكی نوێ و ئه‌رك و رۆڵی هاوپه‌یمانان ده‌گۆڕدرێت.
یەحیا ڕەسول گوتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، له‌باره‌ی ئەرکی داهاتووی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی گەیشتووینە قۆناغێکی نوێ و لێژنە هاوبەشە كار ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی ئەرک و رۆڵی نوێی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق كه ئه‌وانیش به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌نگاویان هاویشتووه و گەیشتوونەتە قۆناغێکی نوێ له دانوستانەکان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ، ئەرکی هاوپەیمانان له داهاتوودا ده‌گۆڕدرێت. دوپاتیشی كرده‌وه، تا ڕادەیەکی باش توانیویانە سەرکەوتووبن لە دانانی سنوورێک بۆ هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمەریکا و ڕاوێژکارە بیانییەکان لە عێراق.
یه‌حیا ره‌سوڵ ده‌شڵێت، ڕێککەوتنێکی ئەمنی و سەربازییان لەگەڵ ئەمەریکا هەیە و لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەدا مامەڵە لەگەڵ واشنتن دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.