Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:25

لە لوبنانەوە هێرشی هاژه‌كی و فڕۆکەی بێفڕکەوان کرایە سەر باکووری ئیسرائیل

کوردستان TV
100%

لە خاکی لوبنانەوە هێرشی هاژه‌كی و فڕۆکەی بێفڕکەوان کرایە سەر باکووری ئیسرائیل.

بەرپرسێک لە نووسینگەی گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاند لە خاکی لوبنانەوە بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕکەوان هێرش کراوەتە سەر باکووری ئیسرائیل.

بەرپرسە ئیسرائیلییەکە زانیاری نەدا لە بارەی ئەوەی هێرشەکان زیانی گیانیی لێکەوتووەتەوە یان نا.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە لە باکووری وڵاتەکە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێیداوە.

هێشتا حزبوڵڵای لوبنان هیچ ڕاگەیاندراوێکی لەو بارەیەوە بلاونەکردووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.