Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:21

عێراق و ئەمریکا ھەوڵدەدەن ڕێگری بکەن لە پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکە

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند کە ھەوڵەکانیان لە پێناو رێگریکردن لە پەرەسەندنی شەر لە ناوچەکە دەخەنەگەڕ.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن قسەی کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، دوا پێشھاتەکانی سەر ئاستی ھەرێمی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کراوە، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی ڕۆڵی عێراق لە پاڵپشیتکردنی ئاشتی و سەقامگیری لەسەر ئاستی ھەرێمی و نێودەوڵەتی.

باسی لەوەشکردووە کە سوودانی ھەروەھا ئاماژەی بەوەداوە کە عێراق ھەوڵەکانی لە پێناو رێگریکردن لە پەرەسەندنی شەر لە ناوچەکە دەخاتەگەڕ.

ھەروەھا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتی کردووەتەوە ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی شەڕ لە ناوچەکە، پەیوەندیدارە بە وەستاندنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان، ھەروەھا ڕاگرتنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو و حکوومەتەکەی لە ھێرشکردنە سەر وڵاتانی ناوچەکە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكە لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، خواستی وڵاتەکەی نیشانداوە، لەوەی عێراق ڕۆڵی زیاتر بگێرێت لە پێناو کۆنترۆڵکردنی دۆخی ناوچەکە و ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.