Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:23

ھێزەکانی فەرەنسا لە ھەرێمی كوردستان پاڵپشتی لە بەرنامەی ریفۆرمی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوا نەبەز سەڵاح پێشوازی لە بەرپرسی ھێزەکانی فەرەنسا، کۆڵۆنێڵ جۆن مارک لە چوارچێوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستان-عێراق کرد.

بە پێی راگەیاندراێکی وەزارەتی پێشمەرگە ھاتووە: "لە میانی کۆبونەوەکەدا، بەڕێوبەری چاکسازی گفتوگۆی پێویستی کردوە لە بارەی دوایین بەرەوپێشچونەکانی بەرنامەی ریفۆرمی وەزارەتەکە وپاڵپشتیەکانی وڵاتانی ھاوپەیمانان بۆ پرۆژەکانيان".

لەم بارەیەوە بەرپرسی ھێزەکانی فەرەنسا ئامادەیی وڵاتەكەى و کونسوڵخانەی گشتی وڵاتەکەی و پاشکۆی سەربازیان لە بەغدا نیشانداوە بۆ پاڵپشتی بەرنامەی ریفۆرم لە پرۆژەی پەروەردەی سەربازیی پێشکەوتوو کە یەکێکە لەو پرۆژانەی کاری لەسەر دەکرێت.

ھەروەھا کۆڵۆنێڵ جۆن مارک ئامادەیی ئەنستیتیۆتی فەرەنسی لە ھەولێر نیشانداوە بۆ کردنەوەی خولێکی زمانی فەرەنسی بۆ(10) ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە کە ژمارەیەکیان دەنێردرێن بۆ فەرەنسا بۆ بەردەوامیدان بە خوێندنی سەربازی لەو وڵاتە لە کاتی سەرکەوتنیان لە خولەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.