بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هۆكاری دانانی كامێرە نوێیەكانی خێرایی لەسەر شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر ئاشكرا كرد.
هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: شەقامی 60 مەتری هەولێر شەقامێکی گرینگ و جوانی شارە و هەردووبەری شەقامەكە پڕە لە خەڵکی کاسبکار و شەو و رۆژ نانی هەزاران خێزانی تێدا پەیدا دەکرێت.
راشیگەیاند: چەندین راپۆرتمان بۆ هاتووە کەوا هەندێ شوفێری نابەرپرس لە کاتی نیوەشەودا ئەو شەقامە بۆ کێبڕکێ بەکار دێنن و حسابی ژیانی خەڵک ناکەن.
هەروەها رایگەیاند: با لەمەولا ئەم شوفێرە نابەرپرسانە بتوانن کێبڕکێ بکەن.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ یەكشەممە حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێگیركردنی چەند كامێرایەكی چاودێری خێرایی لەسەر شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر راگەیاند بە مەبەستی پاراستنی گیانی سەرنشینان و شوفێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.