Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:24

سوتانی شاخی گۆیژە بۆ ئەوەیە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی لەسەر دروست بكرێت؟

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا بۆ هاووڵاتییانی شارەكە رەتی كردەوە كە هیچ پلانێكیان هەبێت بۆ دروستكردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە شاخی گۆیژە.

شارەوانی سلێمانی لە روونكردنەوەكەدا دەڵێت "چەند ڕۆژێکە لە دوای سوتانی بەشێک لە شاخی گۆیژە، هەندێک پەیج و ڕاگەیاندنی نافەرمی باس لە ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرهێنانی نیشتەجێبوون ئەکەن لە سەر ئەو شاخە و دامێنی شاخەکە کە دارستانی فەرمییە و ساڵانە خزمەت ئەکرێت".

دەشڵێت "لێرەوە ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین کە هیچ پلان و بڕیارێک لە ئارادا نییە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە شاخی گۆیژە".

جەختیشی كردەوە كە "ئەو دەنگۆیانەی کە باسی لێوە دەکرێت هیچ بنەمایەکی ڕاستی و دروستی نییە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.