Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:23

نەشتەرگەرییەكی دەگمەن لە نەخۆشخانەیەكی حكوومی سۆران ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%

لە یەكێك لە نەخۆشخانە حكوومییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، نەشتەرگەرییەكی دەگمەن ئەنجامدرا ئەویش دەرهێنانی گرێیەكی 2 كیلۆ و 800 گرامی بوو لە سكی ئافرەتێك.

نەخۆشێک بە هۆی بوونی ئازار و گەورەبوونی سکییەوە سەردانی پزیشکی پسپۆری ئافرەتان لە سۆران دەکات، دوای ئەنجامدانی پشکنینی کلینیکی و سۆنار دەردەکەوێت کە چەندان گرێی گەورە لە منداڵدانی نەخۆشەکەدا هەیە.

گرێیەكان قەبارەیان جیاواز بووە كە لە نێوان ١٨*١٠ سم ، ١٠*١٥ سم ٧.٥سم بووە، هەروەها کێشیشی زیاتر بوو لە 2 کیلۆ و 800 سەد گرام.

بەمەبەستی سەلامەتی و پاراستنی گیانی نەخۆشەکە، بریار درا گرێیەکان و منداڵدانی نەخۆشەکە هەڵگیرێت و نەشتەرگەرییەکەش لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری ئەنجامدرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سۆران رایگەیاند كە نەخۆشەکە دوای مانەوە بۆ ماوەی تەنیا 24 کاتژمێر، لە نەخۆشخانە بە تەندروستی باش گەرایەوە ناو خێزان و ماڵەكەی.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.