Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:20

"لە هەولێر 10 هەزار پارچە زەوی دیكە تاپۆ دەكرێت"

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەری گشتیی تۆماركردنی خانووبەرەی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە بەم نزیكانە لە هەولێر 10 هەزار پارچە زەوی دیكەی كارت تۆمار دەكرێت و دەكرێن بە تاپۆ.

حاكم لوقمان عومەر بەرێوەبەری گشتیی تۆماركردنی خانووبەرەی هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاندووە: نزیكەی 10 هەزار پارچە زەویی كارت لەناو هەولێر و دەوروبەری هەولێر تاپۆ كراون و لەو ماوەیەدا بە فەرمی وردەكارییەكەی رایدەگەیەنین، بۆ ئەوەی خاوەنی ئەو كارتانە سەردانی تاپۆ بكەن، بۆ تەواوكردنی مامەڵەكانیان و وەرگرتنەوەی تاپۆكانیان.

راشیگەیاندووە: هاووڵاتییان ئەوانەی ئەو زەوییە كارتانەیان هەیە داواكارییان ئەوە بوو زەوییەكانیان تاپۆ بكرێت، حكوومەتیش داواكارییەكانی جێبەجێ كردوون.

هەروەها رایگەیاند: جگە لەو 10 هەزارە، قۆناخ بە فۆناخ تاوەكو ئێستا زیاتر لە 150 هەزار پارچە زەوی تاپۆ كراون.

حاكم لوقمان عومەر ئاماژەی بەوەش دا كە تاپۆكردنی ئەو زەوییانە دەچێتە چوارچێوەی یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە خزمەتکردنی هاووڵاتییانە و جێبەجێکردنی بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆ نەهێشتنی کێشەی تایبەت بە زەوییە کارتەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.