وەزارەتی دەرەوەی سعوودییە ئەمڕۆ یەكشەممە داوای لە هاووڵاتییانی كرد بەپەلە خاكی لوبنان جێبهێڵن و بگەڕێنەوە وڵات.
وەزارەتەكەی سعوودییە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە بە وردییە چاودێری دۆخی ئاڵۆزی باشووری لوبنان و ناوچەكە دەكەن، داواش لە هاووڵاتییان كرد بەپەلە خاكی لوبنان جێبهێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی سعوودییە ئاماژەی بەوەشداوە كە پێدانی ڤیزە و رێگەپێدانی هاووڵاتییانیان بۆ گەشتكردن بۆ لوبنان تا كاتێكی نادیار راگرتووە.
نەك هەر سعوودییە، بەڵكو زۆرێك لە وڵاتانی عەرەبی و جیهان گەشتكردنی هاووڵاتییانیان بۆ لوبنان راگرتووە و بەردەوام داواش دەكەن ئەوانەی هێشتا لە لوبنان ماون، بەپەلە بگەڕێنەوە.
سعوودییە و وڵاتانی دیكە ترسیان هەیە ئێران و گرووپ و لایەنگرەكانی هێرش بكەنە سەر ئیسڕائیل لە تۆڵەی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی بزووتنەوەی حەماس لە تاران و فوئاد شوكر فەرماندەی باڵای حزبوڵا لە لوبنان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.