Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:21

پۆلیسی هەولێر ئەو تۆمەتبارەی دەستگیركرد كە دزی لەنێو ئۆتۆمبێلەكان دەكرد

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە هەڵسابوو بە ئەنجامدانی چەندان دزی لەنێو ئۆتۆمبێلدا.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: دوای ئەوەی چەند سکاڵایەکمان پێگەیشت لەلایەن هاووڵاتییانەوە بە هەبوونی حاڵەتی دزیکردن، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی تیمەکانمان و کۆکردنەوەی زانیاری، توانیمان بە زووترین کات شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکەین.

راشیگەیاند: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبارێکمان بە ناوی (س. ش. ن) دەستگیر کرد، کە هەڵسابوو بە دزینی کەلوپەلی ناو ئۆتۆمبێل لە ڕێگای کردنەوەی جامەکانیان.

هەروەها رایگەیاند: تۆمەتبار دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ئێستا بەپێی ماددەی (444) ڕاگیراوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینە بەر.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هاووڵاتییانی دڵنیا كردەوە کە سەر و ماڵیان پارێزراوە، بەڵام لە هەمانكاتیشدا جامی ئۆتۆمبێل و دەرگا و شوێنە تایبەتەکانیان بە کراوەیی بەجێ نەهێڵن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.