Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:25

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر دەكات

کوردستان TV
100%


ڕۆژی یەكشەممە 4ی ئابی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جاكۆ بریندز كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا كرد كە بە مەبەستی ماڵئاوایی و بە بۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو.

لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای سوپاسگوزاری بۆ ئەرك و ماندووبوونەكانی كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر هیوای سەركەوتنی لە كاری تازە بۆ خواست و جەختیشی لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان گەلی كوردستان و هۆڵەندا كردەوە.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆر و هەروەها هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و پڕۆسەی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.