Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:24

فەرماندەی سێنتکۆم بۆ تاوتوێ کردنی ئەگەری هێرشی ئێران گەیشتنە ناوچەکە

کوردستان TV
100%


فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، جەنەراڵ مایکڵ ئێریک کوریلا بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لە بارەی ئەگەری هێرشی ئێران لە پاش كوژرانی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، ئیسماعیل هەنییە گەیشتە ناوچەکە.

ماڵپەڕی Axios کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، بە پشت بەستن بە گوتەی دوو بەرپرسی ئەمریکی لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە کە دوای كوژرانی فوئاد شوکور کە یەکێکە لە فەرماندە باڵاکانی بزوتنەوەی حزبوڵڵا و ئیسماعیل هەنییەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، بۆ تاوتوێکردنی ئەگەر هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل وەک وەڵامدانەوە، دوێنێ شەو فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا گەیشتووەتە ناوچەکە.

لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە گەشتەکەی کوریلا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشتر پلانی بۆ دانراوە، بەڵام لەو کۆبوونەوانەی لە چوارچێوەی گەشتەکەیدا بۆ ناوچەکە ئەنجامیان دەدات پلانی کۆکردنەوەی هاوپەیمانە نێودەوڵەتیی و هەرێمییەکانی هەیە کە دەوری چالاکییان هەبوو لە دژایەتی ئەو هێرشەی ئێران وەک وەڵامێک لە 13ی نیساندا کردیە سەر ئیسرائیل.

چاوەڕوان دەکرێت کوریلا سەردانی ژمارەیەک وڵاتانی کەنداو، ئوردن و ئیسرائیل بکات.

هەروەها ئەو بەرپرسە ئەمریکی و ئیسرائیلیانەی قسەیان بۆ ماڵپەڕەکە کردووە، ئاماژەیان بەوە کردووە کە چاوەڕوانکراوە زووترین کات ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.