جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت، سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا به‌رهه‌می هه‌بووه، ده‌شڵێت: له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆك بارزانی، كێشه‌ی دیاریكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق چاره ده‌كرێت.
د.به‌شیر حه‌داد جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی هێزه ناكۆكه‌كانی عێراق له‌سه‌ر یه‌ك مێز هەبووە، ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی ئه‌نجامی دا له به‌غدا به هیچ كه‌س و لایه‌نێكی سیاسی ناكرێت: چونكه سه‌رۆك بارزانی توانی هه‌موو لایه‌نه ناكۆكه‌كانی شیعه له‌گه‌ڵ شیعه و سوننه له‌گه‌ڵ سوننه له‌سه‌ر یه‌ك مێزی دانوستان کۆبکاتەوە.
جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی: ناكۆكییه‌كی زۆر له نێوان لایه‌نه سوننیه‌كان لە عێراق هه‌بوو، ئه‌سته‌م بوو بگه‌نه ڕێکكه‌وتن، به‌ڵام له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه.
د.به‌شیر حه‌داد ئاشكرایكرد: له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كێشه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆك بارزانی یه‌كلا ده‌كرێته‌وه، ئومێد هه‌یه لایه‌نه‌كان بگه‌نه ڕێکكه‌وتن، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ عێراقییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.