Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:20

ئاكسیۆس: پێشبینی ده‌كرێت سبەی دووشەممە ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل

کوردستان TV
100%


پێشبینی ده‌كرێت سبەی دووشەممە 5ی8ی2024 ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.

 بەپێی پێگەی هەواڵی ئاکسیۆس، سێ بەرپرسی ئەمه‌ریکی و ئیسرائیل ڕایانگەیاند، پێشبینی دەکەن ئێران ڕۆژی دووشەممە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ نازانن ئێران هێرشه‌كه‌ به‌ ته‌نیا ئه‌نجام ده‌دات یان له‌گه‌ڵ حزبوڵڵای لوبنان. 

ئه‌و پێگه‌یه‌ ڕاشیگه‌یاند، بەرپرسان پێشبینی دەکەن کە تۆڵەسەندنەوەی ئێران لەسەر هەمان بنەماکانی ئەو هێرشە بێت کە ئێران لە 13ی نیسان دەستیپێکرد، کە تیایدا تاران باشووری ئیسرائیلی کردە ئامانج، بەتایبەت بنکەی هێزی ئاسمانی بەنێ ڤاتیم، بەڵام به‌پێی بۆچونه‌كان ڕه‌نگه‌ هێرشه‌كه‌ فراوانتربێت.

 ئێران لە چوارده‌ی نیساندا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هاژه‌ك هێرشێکی بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدا، کە نزیکەی 5 کاتژمێری خایاند، ئەوە یەکەم هێرشی ڕاستەوخۆی لەم جۆرە بوو کە تاران بۆ سەر تەلئەبیب دەستیپێکرد، نزیکەی دوو هەفتە دوای بۆردومانی کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، له‌لایه‌ن سوپای ئیسڕائیل کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 16 کەس كه‌ سه‌ركرده‌ و فه‌رمانده‌ی ئێرانی تیادابوو. 

هاوکات جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمه‌ریکا هیوای خواست کە ئێران پاشەکشە بکات لە هەڕەشەکانی بۆ تۆڵەسەندنەوە لە كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه‌، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە تاران. ئێران و حەماس ئیسرائیلیان بە هۆکاری کوشتنی هه‌نییه‌ زانی و سوێندی تۆڵەسەندنەوەیان خوارد، لە کاتێکدا ئیسرائیل بەرپرسیارێتی خۆی ڕانەگەیاندووه‌.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.