Erbil 25°C شەممە 28 ئەیلوول 22:18

بارسێلۆنا یاری كلاسیكۆی له‌ ریال مه‌درید برده‌وه‌

کوردستان TV
100%


هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌.

كاتژمێر 2ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4ی8ی2024، له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌دا له‌ وڵاتی ئه‌مریكا هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌.

یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بارسێلۆنا به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی 2 گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك بۆ ریال مه‌درید.


دوو گۆڵەکەى  بارسێلۆنا له‌ رێگای یاریزان پاو ڤیکتۆر لە خولەکەکانى 42 و 54 تۆمارى کرا، گۆله‌كه‌ی ریال مه‌دریدیش یاریزان نیکۆ باز لە خولەکى 82 تۆمارى کرد.

بریاره‌ 7ی مانگ، یانه‌ی ریال مه‌درید رووبه‌رووی چێلسی ببێته‌وه‌ و بارسێلۆناش رووبه‌رووی میلان ده‌بێته‌وه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.