Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 22:24

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی فەڕەنسی تا شەشی ئاب گەشتەکانی بۆ بەیروت هەڵپەسارد

کوردستان TV
100%


کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی فەڕەنسی، ئایر فرانس بڵاویکردەوە تا شەشی ئاب گەشتەکانی بۆ بەیروتی پایتەختی لوبنان هەڵدەپەسێرێت.

 بەهۆی دۆخی ئەمنیی ناوچەکەوە، تەواوی گەشتەکانی نێوان پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و بەیروتی پایتەختی لوبنان تا شەشی ئاب هەڵوەشاندراونەتەوە.

پێشبینی دەکرێت گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئەو دوو پایتەختە لە حەوتی ئابەوە دەستپێبکەنەوە.

لە 30ی تەمووزی ئەمساڵدا، فوئاد شوکور کە یەکێکە لە فەرماندە باڵاکانی حزبوڵڵا لە هێرشێکدا لە بەیروت کوژرا.

ڕۆژی 31ی تەمووزیش سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، ئیسماعیل هەنییە لە تارانی پايتەختی ئيران كوژرا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.