Erbil 8°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 07:13

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق: رێككه‌وتنی شنگال زامنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدیه‌كانه‌ بۆ زێدی خۆیان

کوردستان TV
100%


لە دەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدیه‌كانه‌ ، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پابەندبوون و پاڵپشتی خۆی دووپات كرده‌وه‌ بۆ هەموو قوربانیان و ڕزگاربووانی ئێزیدی بن ده‌ستی داعش، راشیگه‌یاند: لە پێنج سه‌د ملیۆن دۆلاریان وەبەرهێنان كردوه‌ بۆ پشتگیریکردنی ئێزدیه‌كانه‌ کە زۆرترین کاریگەری داعشیان لەسەرە. باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: پشتڕاستی دەکەینەوە کە پاڵپشتی تەواومان بۆ پێکهاتەی ئێزیدی درێژخایەن و به‌رده‌وامه‌. ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی دوو هه‌زارو هه‌ژده‌وه‌ زیاتر لە پێنج سه‌د ملیۆن دۆلاریان وەبەرهێنان کردووە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو کۆمەڵگایانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە لەلایەن داعشەوە. ئەم هاوکارییە بریتییە لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستی و دەروونی کۆمەڵایەتییەکان، پاراستن، بەڵگەنامە مەدەنییەکان، و ئاوەدانکردنەوەی قوتابخانە و ماڵەکان، هەروەها وەک دابینکردنی دوو پۆینت سێ ملیۆن دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش. باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ ئەم هاوکارییە پاڵپشتی ڕزگاربووان دەکات بۆ ئەوەی بە ئاشتیانە بژینو میراتی کولتووری و ئایینییان بپارێزن، جەختی لەسه‌ر پابەندبوونی خۆی كرده‌وه‌ به‌ گێرانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی هەموو ئاوارە زێدییه‌كان بۆ زێدی خۆیان ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.