Erbil 14°C پێنجشەممە 21 تشرینی دووەم 21:00

نێچيرڤان بارزانى و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان جموجۆڵه‌كانى داعش و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووریا ده‌كات
کوردستان TV
100%


نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/8/3 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى و كۆتاهاتنى ئه‌ركى، پێشوازى له‌ جه‌نه‌رال جۆول ڤاول فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا كرد.

له‌ ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ خزمه‌تى جه‌نه‌رال ڤاول له‌ ميانى ئه‌ركه‌كه‌يدا ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى نوێدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها ستايشى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ تێكشكاندنى داعش دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ جه‌نه‌رال ڤاول وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به‌ كاركردنى له‌ عێراق و سووريا، سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان له‌ ماوه‌ى ئه‌ركيدا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌.

له‌ ديداره‌كه‌دا كه‌ سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسان له‌ هه‌ردوولا ئاماده‌ بوون، هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هێشتا داعش مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ ده‌كات.

جموجووڵه‌كانى داعش و دۆخى عێراق و سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.