Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 22:24

سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی لالش: هێشتا برینی ئێزدییه‌كان سارێژ نه‌بووه

کوردستان TV
100%


دوای 10 ساڵ لە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان، ھێشتا ئازاری ئێزدییەکان وەکو برینێک سارێژ نەبوو‌ە و ھێشتا لێکەوتەکانی بەردەوامی ھەیە لە وێرانی زێدی ئێزیدییەکانەوە کە شنگالە. تا ئێستا دەستی ئاوەدانی نەگەیشتووە بە ناوچەکە و ئاوەدان نەبووەتەوە بۆ ئەوەی ئاوارەکان بە تەواوی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان. ئەوە لە پاڵ پرسی بێسەروشوێنبووانی ئێزدی کە تاوەکو ئێستا نزیکەی سێ ھەزار کەسیان بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە.

سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی ڕۆشنبیریی و کۆمەڵایەتی لالش لە دھۆک، سەعید جردۆ لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: 10 ساڵ بەسەر کارەساتی شنگال دەربازبوو، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا برینی ئێزدییەکان بە دروستی سارێژ نەبووە، ھەر لە ئاوارەیی دا ماون و نەیانتوانیووە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان. ھێشتا شنگال لە ڕەوشێکی نائارامدایە. تا ئێستا ھێزی ناشەرعی لەو شارەدا بوونیان ھەیە. بەردەوام ململانێی سیاسی ھەیە. تا ئێستا قەرەبووی ئاوارەکانی شنگال نەکراوە. دەستوەردانی ھەرێمایەتی لە کاروباری شنگالیش بووەتە ھۆی ئەوەی متمانە لای ئێزدییەکان دروست نەبێت کە بگەڕێنەوە".

ڕۆژی سێی ئابی2014، تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر شنگال و جینۆسایدی ئێزدییەکانیان لە ناوچەکەى کرد. لەو ھێرشەدا تیرۆریستان زیاتر لە شەش ھەزار و 500 ئافرەت و منداڵی ئێزدییان ڕفاند و زیاتر لە 350 ھەزار کەسی دیکەش ئاوارەی کەمپەکانی ناوچەکانی ھەرێمی كوردستان بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.