Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 14:40

10ساڵ به‌سه‌ر په‌لاماری تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر شنگال تێپه‌ڕده‌بێت

کوردستان TV
100%


10 ‌ساڵ به‌سه‌ر هێرش و په‌لاماری ڕێكخراوی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر شنگال تێپه‌ر ده‌بێت، له‌م هێرشه‌دا سه‌دان كوردی ئێزدی شنگال كوژران و به‌هه‌زارانیش ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون.

له‌ دوای شه‌ر و ململانێیه‌كی بێ وچان ڕۆژی 13ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2015  دوای ساڵێك له‌ داگیركردنی قه‌زای شنگال و ده‌وروبه‌ری به‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، به‌ سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی و به‌ به‌شداری 7500 پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و دوای 2 رۆژ له‌ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنی رزگاركردنی شنگاڵ، سه‌رۆك بارزانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مژده‌ی رزگاركردنی شنگالی ڕاگه‌یاند.


رۆژی 20ی10ی2024حکوومەتی عێراق و  حكوومه‌تی ھەرێمی كوردستان، لە پێناو گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال رێککەوتنێکیان واژۆکرد، بەڵام تاوەکو ئێستا رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە.

بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حكوومه‌تی ھەرێمی کوردستان، ناڤسەر نوری عەبدال لە لێداونێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ڕایگه‌یاند: بۆ چارەسەرکردنی دۆخی شنگال و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری کارەساتەکە، داواکاریمان ئەوەیە عێراق ببێتە ئەندام لە دادگای تاوانی نێونەتەوەیی، کە لە ساڵی 2005 عێراق بوو ئەندام، بەڵام دوای دوو ھەفتە خۆی کشاندەوە، ئەگەر عێراق ببێتە ئەندام لەم دادگایە، کارئاسانکاری بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش دروست دەبێت بۆ ئەوەی کەسوکاری جینۆسایدی شنگال و ھەروەھا کەسوکاری ئەنفالکراوەکان و جینوسایدی بارزانییەکان قەرەبوو بکرێنەوە، کە سەرەرای ئەوەی عێراق دانپێدان بەم کۆمەڵکۆژییانە کردووە، بەڵام کەسوکاریان قەرەبوو نەکراونەتەوە ھەروەھا داواکارین گرووپ و میلیشیای چەکداری جۆراوجۆر لە شنگال دەربکرێن بۆ ئەوەی ئێمەش وەکو وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکان بتوانین دەست بە ھەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان بکەین.

رۆژی سێی ئابی 2014، تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر شنگال و جینۆسایدی ئێزدییەکانیان لە ناوچەکە کرد. لەو ھێرشەدا تیرۆریستان زیاتر لە شەش ھەزار و 500 ئافرەت ومنداڵی ئێزدییان رفاند و زیاتر لە 350 ھەزار کەسی دیکەش ئاوارەی کەمپەکانی ناوچەکانی ھەرێمی كوردستان بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.