بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ پێنجشەممە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: بەهەمانشێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی .
كەشناسی راشیگەیاند كە لە هەردوو رۆژەكەدا خێرایى با لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت .
هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:-
هەولێر : 42
سلێمانی : 41
دهۆک : 41
کەرکووک : 43
هەڵەبجە : 43
زاخۆ :42
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان : 45
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.