Erbil 17°C چوارشەممە 30 تشرینی یەکەم 22:55

ئەمڕۆ ساڵیادی داگیركردنی كوێتە لەلایەن عێراقەوە.. تا ئێستا 311 هاووڵاتی كوێتی بێ سەروشوێنن

کوردستان TV
100%

دوای تێپەڕبوونی 34 ساڵ بەسەر داگیركردنی كوێت لەلایەن ژێمی پێشووی عێراقەوە، تا ئێستا كاریگەرییەكانی ئەو جەنگە درێژەی هەیە و سەدان هاووڵاتی كوێتی بێ سەروشوێنن.

كۆمەڵەی شەهید و دیل و بێسەروشوێنانی كوێتی ئەمڕۆ هەینی لە 34 ساڵەی یادی داگیركردنی وڵاتەكەی لەلایەن ژێمی پێشووی سەدام حوسێن، ئاشكرای كرد كە تا ئێستا 311 هاووڵاتی كوێتی بێسەروشوێنن و هیچ روفات و گۆڕێكیان نییە.

راشیگەیاند: لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا توانراوە تەرمی 294 هاووڵاتی كوێتی لەنێو خاكی عێراق لە ناوچەكانی سەماوە، كەربەلا، رومادی و عەماڕە بگەڕێنرێتەوە، بەڵام ئەوانی تر هێشتا ماون و بەدواداچوونەكانیش بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە.

لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆ و بەر لە 34 ساڵ، لە رێكەوتی 2/8/1990 بە فەرمانی راستەوخۆی سەدام حوسێن سەرۆكی ئەو كاتی عێراق، سوپای عێراق هێرشی كردە سەر خاكی كوێت كە وڵاتێكی بچووكی دەوڵەمەندە بە نەوت.

سوپای عێراق دوای داگیركردن و مانەوەی بۆ ماوەی 7 مانگ، لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا لەنێو خاكی كوێت كرایە دەرەوە.

بەهۆی جەنگ و داگیركردنی كوێتەوە، بۆ ماوەی 13 ساڵ ئابڵووقەی ئابووری بەسەر عێراق سەپێنرا، هەروەها حكوومەتی عێراق ناچار كرا پارەیەكی زۆر وەك قەرەبوو بداتەوە ئەو وڵاتە، دوایین بڕە پارەش لە ساڵی 2021 درایەوە كوێت كە بڕەكەی 52 ملیار دۆلار بوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.