گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە وەك حكوومەت پێشوازی لە بڕیارەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەگرن بۆ دیاریكردنی رۆژی رێزگرتن لە قوربانییانی ئێزیدی.
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی دەکات لە دیاریکردنی ڕۆژی 3/8ی هەموو ساڵێک لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراق وەک ڕۆژی رێزگرتن لە قوربانییانی ئێزدی و سەرجەم قوربانییانی کۆمەڵکوژی.
راشیگەیاند: بەپێی بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لەو ڕۆژەدا و هەموو ساڵێک، فەرمانگەکانی حکوومەت و شوێنە گشتییەکان و بازاڕ و شەقامەکان، بە بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی قوربانییان دەوەستن.
پێشەوا هەورامانی جەختیشی كردەوە كە، ئێمەش لە هەرێمی کوردستان ڕێز لەم بڕیارە دەگرین و بە گرینگ و پێویستی دەزانین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.