Erbil 17°C چوارشەممە 30 تشرینی یەکەم 22:55

نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەك بەهۆی كۆچی دوایی ملازم خدر بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بەهۆی كۆچی دوایی ملازم خدر بڵاوكردەوە، تێیدا ئاماژەی بەوە دا كە ناوبراو یەكێك بوو لە سەرکردە هەرە دیارەکانی شەڕی هەندرێن لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا لە ساڵی 1966.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامەكەی بە زمانی عەرەبی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوكردەوە و رایگەیاند "بە خەم و پەژارەیەكی قووڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی نوعمان عەلوان سوهەیل ئەلتەمیمی (ملازم خدر) كەسایەتی تێكۆشەر و نەتەوەیی و سەرۆكی رێكخراوی پشتیوانانی شیوعییەكانی عێراقمان پێگەیشت".

هەروەها رایگەیاند "ملازم خدر تێكۆشەرێكی حزبی شیوعی عێراق بوو و یەكێك بوو لە سەركردە دیارەكانی شەڕی هەندرێن لە ساڵی 1966 لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا، هەروەها تەواوی ژیانی خۆی تەرخان كردبوو لەپێناو عێراقێكی دیموكرات و ببووەوە جێگەی ڕێزی سەرجەم هەڤاڵ و سەركردە نیشتمانییەكانی كورد و عێراق".

نێچیرڤان بارزانی لە پرسەنامەكەدا راشیگەیاند "سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكار و هاوڕێیانی ملازم خدر دەكەم و هاوبەشی خەمیانم، داواكارم لە خوای گەورەش گیانی پاكی كۆچكردوو بەر رەحمەت و بەزەیی خۆی بخات".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.