واشنتۆن ڕایده‌گه‌ێنێت، پێشبینی ناكه‌ین هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانمان له عێراق و سووریا زیاتر ببێت.
لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، سەرەڕای پەرەسەندنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ئێستادا پێشبینی ناکەین گرووپه چەکدارەکانی سەر بە ئێران وەک ڕابردوو هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە عێراق و سووریا چڕتر بکەنەوه.
ئۆستین ئاشكراشیكرد، پێشتر و ئێستاش هێزه‌كانی ئەمه‌ریکا وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئه‌و چه‌كدار و گرووپانه‌یان داوه‌ته‌وه له عێراق و سووریا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا باسی له‌وه‌شكرد، خوێناوی‌ترین هێرش لە کۆتایی مانگی كانوونی دووه‌مدا ڕوویدا، کاتێک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێران بنکەیەکی ئەمه‌ریکی لە باکووری ئوردن کردە ئامانج و بەو هۆیەوە سێ سەرباز کوژران و دەیان کەسیش برینداربوون، ئەمەش وایکرد ئەمه‌ریکا ژمارەیەک هێرشی تۆڵەسەندنەوە ئەنجامبدات دژی زیاتر لە هه‌شتا و پێنج ئامانجی ئەو گرووپە چەکدارانەی کە پشتیوانیان دەکات.
جێی ئاماژه‌یه لە نێوان تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، تاوه‌كو مانگی شوباتی ئەمساڵ، هێزەکانی ئەمه‌ریکا زیاتر لە سه‌د و شه‌ست جار هێرشیان کراوەتە سەر لە عێراق و سوریا و ئوردن، بە هاژه‌ك و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.