Erbil 25°C شەممە 28 ئەیلوول 21:13

سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هێوربوونەوەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

کوردستان TV
100%


دوای هێرشەکانی بەیروت و تاران، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیو گوتیرێس بانگەوازی لە لایەنەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد خۆیان لەو کردەوانە بپارێزن کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تووشی جەنگ دەکات.

ئۆفیسی گوتەبێژیی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاو کردەوە.

گوتیرێس وێڕای دەربڕینی نیگەرانییەکانی خۆی لەبارەی تەشەنەکردنی ناکۆکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای هێرشەکانی تاران و بەیروت، ڕایگەیاند، ئەو دۆخە هەوڵەکان بۆ ئاگربەست لە غەززە و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان تێک دەدات.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان جارێکی دیکە لایەنەکانی بە ئارامبوونەوە هان دا و جەختی لەوە کردەوە کە لەم دۆخە هەستیارەدا چەندی هەوڵی هێورکردنی دۆخەکە بدرێت، کەمە.

گوتیرێس بانگەوازی لە لایەنەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش کرد خۆیان لەو کردەوانە بپارێزن کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تووشی جەنگ دەکات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.