سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەمیانەی سەردانەكەی بۆ تاران، بەفەرمی بانگهێشتی سەرۆك كۆماری ئێرانی كرد بۆ سەردانیكردنی شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستان.
لە بەردەوامیی سەردانەكەیدا بۆ تاران، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مەسعوود پزشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا سەركۆماری ئێران سوپاسی بەشداریی نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەكاربوونیدا كرد، هه‌روه‌ها دووپاتی كردەوە كە ئێران له هه‌موو بواره‌کاندا خوازیاری برەودانە بە پەیوەندییەكان و هاریکاریی هاوبه‌شی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراقدا.
لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سوپاسی بانگهێشتەكەیانی كرد و دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان ئێران بە دراوسێیەكی گرنگی خۆی دەزانێت و کار ده‌کات بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، هه‌وره‌ها سه‌رۆک پزشکیانی بانگهێشتی هه‌ولێر کرد له کاتی سه‌ردانی چاوه‌ڕوانکراویدا به به‌غدا.
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوەش كردەوە كە هەرێمی كوردستان خوازیارە ڕێژەی گەشتیارانی ئێرانی بۆ باشووری عێراق لە ڕێگەی هەرێمی كوردستانەوە و زياتر و ئاڵوگۆڕى بازرگانی لەنێوان هەردوولادا فراوانتر ببێت، داكۆكی لەوەش كردەوە كە هەرێمی كوردستان هیچ كاتێك بۆ ئێران و وڵاتانی دراوسێ نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه شاندى ياوه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوو، هه‌ردوولا ستایشی په‌یوه‌ندیی دۆستانه و له‌مێژینه‌ی ئێران و هه‌رێمی کوردستانیان کرد و ئاماژه‌یان به هاریکاریی ئه‌منیی کارای ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا کرد بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.