لەنێو باڵەخانە رووخاوكەی گەڕەكی حەریك لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، تەرمی فوئاد شوكر فەرماندەی سەربازی و راوێژكار و كەسی نزیكی حەسەن نەسڕوڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵا دۆزرایەوە.
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە رێگەی درۆنەوە چەند مووشەكێك ئاراستەی باڵەخانەیەك لە ناوچەی حەرێك لە بەیرووت كرا، لەنێو باڵەخانەكەدا فوئاد شوكر فەرماندەی باڵای سەربازی حزبوڵا هەبوو.
دوای هێرشەكە سوپای ئیسڕائیل بەرپرسیارەتی هێرشەكەی گرتە ئەستۆ و رایگەیاند كە لە تۆڵەی هێرشەكەی چەند رۆژی رابردوو بووە بۆ سەر یاریگەیەكی تۆپی پێ لە مەجدەل شەمس لە جۆلان.
لەلایەن ئیسڕائیلەوە، فوئاد شوكر بە بەرپرسی یەكەم و پلانداڕێژەری هێرشەكە مەجدەل شەمس تۆمەتباركرابوو كە بەهۆیەوە 13 منداڵ و گەنجی ئیسڕائیلی كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.
حزبوڵا رایگەیاند كە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەژێر داروبەردووی رووخاوی باڵەخانەكەدا، دوو تەرمیان دۆزیوەتەوە كە یەكێكیان تەرمی فوئاد شوكرە، تەرمەكەی دیكەش كەسێكی بیانی دانیشتووی باڵەخانەكە بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.