Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 19:25

ڕووسیا: ناتوانرێت تیرۆرکردنی هەنییە قبوڵ بکرێت و دەبێتە هۆی زیاتر هەڵکشانی گرژیی

کوردستان TV
100%


میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقا، ئاماژەی بەوە کرد کە تیرۆرکردنی سەرکردەی حەماس، ئیسماعیل هەنییە تیرۆرێکی سیاسییە و دەبێتە هۆی زیاتر هەڵکشانی گرژیی لە ناوچەکەدا.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕووسی RİA، بۆگدانۆڤ کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر کوژرانی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، ئیسماعیل هەنییە لە هێرشێکدا لە تارانی پایتەختی ئێران.

بۆگدانۆڤ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ڕەوشەکە زۆر خراپە و ڕایگەیاند: "ئەمە تیرۆرێکی سیاسییە کە بەدڵنیاییەوە ناتوانرێت قبوڵ بکرێت و دەبێتە هۆی زیاتر هەڵکشانی گرژیی".

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، ئیسماعیل هەنییە کە بەمەبەستی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرکۆماری نوێی ئێران، مەسعود پزیشکیان سەردانی تارانی کردووە، لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر شوێنی مانەوەی گیانی لەدەستدا.

حەماس بڵاویکردەوە کە هێرشەکەی سەر هەنییە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.