کۆشکی سپی ئەمریکا، بڵاویکردەوە کە هەواڵەکانیان لە بارەی کوژرانی سەرکردەی حەماس ئیسماعیل هەنییە لە ئێران بینیوە.
بەرپرسێکی کۆشکی سپی کە ئاماژە بە ناوی نەکراوە، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن، ڕایگەیاندووە: "ئەو هەواڵانەمان بینی کە باس لە کوژرانی ئیسماعیل هەنییە دەکەن لە ئێران".
باس لەوەیش کرا کە بەرپرسەکە زانیاری وردی لە بارەی بابەتەکە نەخستووەتەڕوو.
لەو ڕاگەیاندراوانەی لەلایەن بزوتنەوەی حەماس و سوپای پاسدارانەوە بلاوکرانەوە، ئاماژە بەوە کرا کە هەنییە لە شوێنی مانەوەی لە تاران لە ئاکامی هێرشێکدا کە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە، کوژراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.