بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراوەتەوە، فەرماندە باڵاكەی حزبوڵا كە بەم ئێوارەیە لەلایەن ئیسڕائیلەوە كرایە ئامانج، رزگاری بووە و نەكوژراوە.
ئاژانسی دەنگوباسی (رۆیتەرز) بڵاوی كردەوە: لە هێرشە درۆنییەكەی ئەم ئێوارەیەی ئیسڕائیل بۆ سەر بەیرووتی پایتەختی لوبنان، فوئاد شاكر كەسی دووەم و راوێژكاری باڵای سەربازی حەسەن نەسڕوڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵا رزگاری بووە.
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بە چەند مووشەكێك لە رێگەی درۆنەوە هێرشكرایە سەر باڵەخانەیەك لە بەیرووت لە وڵاتی لوبنان.
سوپای ئیسڕائیل لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندبوو كە بە سێ مووشەكی درۆن، فوئاد شاكر كەسی دووەمی حزبوڵایان كوشتووە كە بەرپرس و پلانداڕێژەری هێرشەكەی چەند رۆژی رابردووی سەر یاریگاكەی مەجدەل شەمس بووە لە جۆلان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.