وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاویکردەوە کە هێزی دەریایی وڵاتەکەی بە 300 کەشتی و 20 هەزار سەربازەوە لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی کەشتیگەلی باکوور، زەریای هێمن و باڵتیک لە ناوچەی بەرپرسیارێتی کەشتیگەلی خەزەر دەستی بە مانۆڕەکان کردووە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە یەکەکانی سەربە هێزی دەریایی ڕووسیا و پێکهاتەکانی دەستیان بە مانۆڕە پلان بۆداڕێژراوەکان کردووە و، مانۆڕەکان لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی کەشتیگەلی باکوور، زەریای هێمن و باڵتیک لە ناوچەی بەرپرسیارێتی کەشتیگەلی خەزەر ئەنجامدراون.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "نزیکەی 300 کەشتی و بەلەم، ژێردەریایی و کەشتی پشتیوانی، نزیکەی 50 فڕۆکە، زیاتر لە 200 سەرباز و ئامێری تایبەت و زیاتر لە 20 هەزار کارمەندی سەربازی و مەدەنی بەشداری لە چالاکییەکانی مەشق و ڕاهێنانی جەنگییدا دەکەن".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەیش کراوە کە بە درێژایی چەند ڕۆژێک سێ کەشتیگەل و تیمی کەشتی کەشتیگەلی خەزەر، یەکەکانی ئاسمانیی دەریایی و هێزەکانی کەنار دەریا بە شێوەیەکی پراکتیکی چەکەکانیان بەکاردەهێنن و زیاتر لە 300 مانۆڕی جەنگی ئەنجام دەدەن و، هاتووە: "ئامانجی سەرەکی مانۆڕەکان کۆنترۆڵکردنی ئامادەیی و نائامادەیی فەرماندەی سەربازی و ئۆرگانەکانی کۆنتڕۆڵی هێزی دەریاییە لە هەموو ئاستەکاندا، هەروەها تیمەکانی کەشتی و یەکەکانی فڕۆکەوانی دەریایی و سەربازە کەناراوییەکانی هێزی دەریایی ڕووسیایە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان وەک ئەوەی دیاریکراوە"
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.