Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 21:31

ڤێنیزوێلا داوای لە حەوت وڵاتی ئەمریکای لاتین کرد کارمەندانی دیپلۆماسیان لە وڵاتەکەی بکشێننەوە

کوردستان TV
100%


بە هۆی لێدوانەکانیان لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات، حکوومەتی ڤێنیزوێلا داوای لە حەوت وڵاتی ئەمریکای لاتین کرد دەستبەجێ کارمەندانی دیپلۆماسیان لە وڵاتەکەی بکشێننەوە.

حکوومەتی ڤێنیزوێلا لە ڕاگەیاندراوێکدا داوای لە لە هەر یەک لە وڵاتانی ئەرجەنتین، چیللی، کۆستەریکا، پێرو، پاناما، کۆماری دۆمینیکا و ئۆرۆگوای کرد بەهۆی لێدوانەکانیان لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵاتەکەی کە لە ٢٨ی تەمووزدا بەڕێوەچوو و بە واتای دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵات دێت، نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانیان لە ڤێنزوێلا بکشێننەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە حکوومەتەکەی نیکۆلاس مادورۆش تەواوی کارمەندانی دیپلۆماسی لەو حەوت وڵاتە دەکشێنێتەوە و هاتووە: "ڤێنیزوێلا مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆی هەیە. ڤێنیزوێلا توانای گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستی هەیە دژ بە هەموو ئەم کردانەی مەترسی لەسەر ژینگەی ئاشتیی و پێکەوەژیان دروست دەکەن. بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەم لێدوانانە دەکەین کە هەوڵێکە بۆ وەلانانی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن".

وڵاتانی ئەرجەنتین، چیللی، کۆستەریکا، پێرو، پاناما، کۆماری دۆمینیکا و ئۆرۆگوای نیگەرانی قووڵی خۆیان لەبارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە ڤێنیزوێلا ڕاگەیاندبوو.

ئەم وڵاتانە داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێکخراوی دەوڵەتانی ئەمریکا (OAS)یان کردبوو بەمەبەستی تەواو چاوخشاندنەوە بە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنەی لە ڤێنیزوێلا بەڕێوەچوو.

بەپێی ئەو ئەنجامانەی ئەنجوومەنی هەڵبژاردنی ڤێنیزوێلا بڵاویکردەوە، مادورۆ بە بەدەستهێنانی سەدا 51،20ی دەنگەکان بۆ جاری سێهەم سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییدا بەدەستهێناوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.